
SNN-
تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان تاران و واشنتن، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە خرابووە سەر گەرووی هورمز، بڕیاریشە ڕۆژی هەینی داهاتوو پرۆسەکە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.
لێپرسراوێکی ئەمریکی بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، فەرمانی فەرمی بە سوپای ئەمریکا گەیشتووە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکە، بەڵام جێبەجێکردنی کۆتایی بەندە بە واژۆکردنی فەرمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات لە ڕۆژی هەینیدا.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، فەرمانی کردووە بە هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران، کە نزیکەی 6 هەفتە لەمەوبەر و لە سەرەتای گرژی و شەڕەکەدا سەپاندبووی.
ترەمپ دڵنیایی داوە کە بە کردنەوەی گەرووەکە لە ڕۆژی هەینیدا، جووڵەی گواستنەوەی نەوت بۆ ناوچەکە و جیهان ئاسایی دەبێتەوە. هاوکات سەرچاوەکەی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلانەکە هێشتا وەک لێکتێگەیشتنە و ئەگەری گۆڕانکاری هەیە تا ڕۆژی هەینی.
هەواڵی زیاتر
-
گەڵف کیستۆن دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕادەگەیەنێت
8 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەڵف کیستۆن دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕادەگەیەنێت
8 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









