
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆنیان واژوو کرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو و هەریەک لە ترەمپ و پزیشکیان دوو دەقی ئینگلیزی و فارسی یاداشتەکەیان واژوو کرد.
یاداشتەکەی ئەمریکا و ئێران لەم 14 خاڵە پێکهاتووە:
1- ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگرتنی دەستبەجێ و بەردەوامی جەنگ لە هەموو بەرەکان لەوانەش لە لوبنان ڕادەگەیەنن و پابەند دەبن بە خۆ بە دوور ڕاگرتن لە دەستپێشخەری هەرچەشنە جەنگێک و یان هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز و ڕێز لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی لوبنان دەگرن. ڕێککەوتنی کۆتایی، ڕاگرتنی تەواوی دوژمنایەتی لە هەموو بەرەکان لەوانەش لوبنان و وردەکارییەکانی ناو ئەم لێکتێگەیشتنە لە خۆ دەگرێت.
2- ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر و دەست لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر وەرنەدەن.
3- ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند دەبن کە لە ماوەی 60 ڕۆژدا کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکتر دەتوانن درێژی بکەنەوە، دانوستانەکان و ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام بدەن.
4- دەستبەجێ دوای ئەم لێکتێگەیشتنە، ئەمریکا دەست دەکات بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی دەریایی و هەرچەشنە ڕێگری و کۆسپنانەوە لەبەردەم کۆماری ئیسلامی لادەدات و لە ماوەی 30 ڕۆژدا گەمارۆکە بە تەواوی هەڵدەگیرێت. لەم ماوەیەدا هاتوچۆی کەشتییەکان هاوشێوەی سەردەمی بەر لە جەنگ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست پێ دەکاتەوە. ئەمریکا پابەند دەبێت کە هێزەکانی خۆی لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە نزیک سنوورەکانی ئێران دوور بخاتەوە.
5- دوای واژوو کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ ئاسانکاری لە ڕێرەوی هاتوچۆی ئازاد و گەرەنتیکراوی کەشتییەکانی بازرگانی لە کەنداو بۆ دەریای عومان و بە پێچەوانەوە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ئەنجام دەدات، هاتوچۆی کەشتییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکاتەوە و ئەم پابەندییانە لە ماوەی 30 ڕۆژ بە لەبەرچاوگرتنی لادانی بەربەستەکانی تەکنیکی و سەربازیی و هەڵگرتنەوەی مینەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، جێبەجێ دەکرێت. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی دیکەی کەنداو، بۆ دیاریکردنی کارگێڕی و خزمەتگوزاری دەریایی لە گەرووی هورمز، لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی جێبەجێ و مافی دەسەڵاتدارێتی وڵاتانی کەنداو بەسەر تەنگەکەدا و هەروەها شانشینی عوممان.
6- ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی ناوچەیی خۆی، پابەند دەبێت بە دابین کردنی لایەنی کەم 300 ملیار دۆلار بوودجە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوە و پەرەپێدانی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەمریکا پابەند دەبێت بە دیاریکردنی گەڵاڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیە و جێبەجێکردنەکەی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا واژوو دەکرێت. هەموو ڕێپێدراوەکان، لێخۆشبوونەکانی پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی دارایی لە لایەن ئەمریکاوە دەستەبەر دەکرێت.
7- وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەی کۆتایی، ئەمریکا پابەند دەبێت کە بە پێی خشتەیەکی کاتی کە لەسەری ڕێک بکەون و هەموو گەمارۆکانی یەکلایەنە لە لایەن ئەمریکاوە، لەوانەش گەمارۆکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیارنامەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی (IAEA) هەڵوەشێنێتەوە. ئەمریکا وکۆماری ئیسلامی لەسەر گرنگی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان سوورن و ئامانجی خۆیان بۆ پێداچوونەوەی خێرا بەو دۆسیانە لە دانوستانەکاندا بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی دوو لایەن دەردەبڕن.
8- کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە دوای دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی دانییە. ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکدەکەون کە بابەتی لەناوبردنی کۆگاکانی پیتێندراو بە ڕێگەی شلکردنەوە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە چوارچێوەی میکانیزمێکی نێودەڵەتی بە پێی خشتەکی زەمەنی کە لە بەندی حەوتەمدا باسی لێکراوە، جێبەجێ دەکرێت. لایەنەکان هەروەها ڕێکدەکەون کە لەبارەی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و بابەتەکانی دیکەی جێی پێویستی خواستی ناوەکی ئێران، لەسەر بنەمای چوارچێوەیەکیی جێی ڕەزامەندی هەردوو لا، باسی لێ بکەن. ڕێککەوتنی کۆتایی بەندەکانی ئەو بابەتە دیاری دەکات و کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی پرسی ناوەکی دیاری دەکات. لایەنەکان مەبەستی خۆیان بۆ پێداچوونەوەی خێرا بەو بابەتانە و لە دانوستانەکان بە ئامانجی دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دوو لایەنە، دەردەبڕن.
9- هەتا واژووکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکدەکەون کە دۆخەکە بە پارێزراوەیی بهێڵنەوە. کۆماری ئیسلامی دۆخی ئێستای پڕۆگرامی ناوەکی خۆی بپارێزێت و ئەمریکاش هیچ گەمارۆیەکی نوێ نەخاتە سەریان و هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە ڕەوانە نەکرێت.
10- ئەمریکا پابەند دەبێت بەوە کە دەستبەجێ دوای لێکتێگەیشتنەکە و هەتا هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزاکان، لێخۆشبوونی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆ هەناردەی نەوت، بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران و هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە بانک، دەستەبەر و گواستنەوە و گەیاندن دەربکرێت.
11- ئەمریکا پابەند دەبێت کە دوافی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکە داراییە دەستبەسەرداگیراوەکان و یاخود سنووردارکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی ئازاد بکات. ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژایی دانوستانەکان لەبارەی چۆنییەتی ئازادکردنی داراییەکانی ئێران ڕێک دەکەون. ئەو پارانە بە تەواوی ڕادەستی بانکی ناوەندی ئێران دەکرێت چ لە ڕێگەی پێدانی ڕاستەوخۆ و چ لە ڕێگەی حەواڵە. ئەمریکا پابەند دەبێت بە ئاسانکاری و پێدانی مۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە.
12- ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکدەکەون کە ڕێکارێکی تایبەت بۆ چاودێری لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە و جێبەجێکردنی هەتا ڕێککەوتنی کۆتایی پێک بهێنن.
13- دوای واژووکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە و دەستپێکردن و جێبەجێکردنی بەندەکانی 1، 4، 5، 10 و 11، ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەست پێ دەکەن.
14- ڕێککەوتنی کۆتایی، بڕیارنامەیەکە بۆ پابەندبوونی تەواو کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پەسەند دەکرێت.
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشواژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







