نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و مووچەی مانگی 6

مووچە بودجە
SNN
سبەینێ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت هەروەک وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هاوکات بۆ مووچەی مانگی 6ش سەرچاوەیەک لە داراییی هەرێم رایگەیاندووە، بەغدا چاوەڕێی 120 ملیار دینارەکە دەکات بەڵام حکومەتی هەرێم ناتوانێت ئەو بڕە بدات هەربۆیە وەزیری دارایی عێراق لە مووچەی گشتی مەقاسە دەکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەم هەفتەیە دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت، کە 20 رۆژە مووچەکەیان دواکەوتووە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، مووچەی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ماوەی سێ رۆژدا دابەشدەکرێت بەڵام مووچەی 70 هەزار کەس لە یەک رۆژدا دابەشدەکرێت.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 6، لیست و تەرزاووی پێداچوونەوە لەبەغدایە و بە ئەگەری زۆرەوە لەدوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت، لە ئێستادا تەنها کێشە داهاتی نانەوتییە و حکومەتی هەرێم بە بەغدا راگەیاندووە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندووە، ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە ئەوا کێشەی ناردنی مووچە نامێنێت.
بەپێی زانیارییەکانیش، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق دوای ئەوەی دارایی هەرێم لیست و میزان موراجەعەی نارد چاوەڕێی داهاتی نانەوتی ناکەوت لە مووچەی گشتی دەبڕێت و ئەوەی دەمێنێتەوە وەک مووچەی مانگی 6 رەوانەی هەرێمی دەکات.
سەبارەت بە وەرگرتنی نیوەی داهاتی نانەوتی فالح ساری بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندووە، ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی ئەودا نییە و لەلای سەرۆکوەزیرانە بڕیاری کەمکردنەوەی 120 ملیار دینارەکە دەرچوو ئەوکات بە نیوەی داهاتە رازی دەبێت، بۆ ناردنی مووچەش دەبێت هەر چوار مەرجەکە جێبەجێ بکرێت، ئەوانیش ناردنی لیست و تەرازوی پێداچوونەوە و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆ و داهاتی نانەوتی.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









