
SNN
ماجید شنگالی، پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ رازیكردنی ئەمریكا بە بەشداریكردنی ئەو گرووپە چەكدارانەی رازیبوون بە دانانی چەكەكانیان لە حكومەتەكەیدا، بە تایبەت بزوتنەوەی سادیقونی سەربە عەئائیبی ئەهلی هەق، بەڵام تائێستا ئەمریكا رازامەندی نەداوە لەسەر بەشداریكردنيان لە حكومەتی نوێی عێراق.
شەنگالی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی، ئەمە هۆكاری ئەوەیە تائێستا كۆبونەوەی پەرلەمان رێكنەخراوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو وەزارەتانەی كە ماون.
ئاماژەی بەوەكرد، چاوەڕوانین لە حكومەتی عەلی زەیدی جارێكی دیکە نەگەڕێتەوە بۆ كێشەكانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و چارەسەكردنی كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تری نێوان هەرێم و بەغدا.
وتیشی، سەدانی وەك عەدنان جومەیلی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بوونیان هەیە، پێویستە سەرۆك وەزیرانی عێراق دۆسییەی تەواوی كۆمپانیاكانی نەوتی باشورو باكور و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا و كۆمپانیا نەوتیەكان و گرێبەستەكانیان بكاتەوە، دۆسییەكانی گەندەڵی بێشومارەو لە ژماردن نایەت.
جەختيشكرد، زۆینەی هێزە سیاسیەكان كە ئەمڕۆ لەناو حكومەتدان دەستەی ئابورییان هەیەو هاوبەشیان هەیە لەگەڵ دەوڵەتداو سوود مەندبوون لە پارەی دەوڵەت، بۆیە دەڵێن ئەم سیستمە تۆمەتبارە بە گەندەڵی، بۆیە ئەگەر سیستمەكە تۆمەتباربێت ناتوانێت لێپێچنەوە بكات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









