لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەهەر خێزانێكدا هەرمانبەرێك هەبێت و مووچەی مانگانەی لەسەروو یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە بێت ئەوا بەشەخۆراكی مانگانەی دەبڕدرێت، ئەوەش بە بڕیارێكی حكومەتی عێراقی جێبەجێدەكرێت.
ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕایگەیاند: بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر خێزانێك مووچەی ئەندامێكیان گەیشتبێتە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بەرەو سەر،بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت هاوكات مەرج نییە تەنها سەرۆك خێزان ئەو مووچەیەی هەبێت بەڵكوو هەر ئەندامێكی خێزانەكە ئەو مووچەیەی هەبێت بەشەخۆراكی تەواوی خێزانە دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕیارە لەتەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت، هاوكات لە ئێستادا ئەو خێزانانەی گرتووەتەوە كە مووچەكانیان سەر بە فەرمانگە فیدراڵییەكانە لە پارێزگای سلێمانی و داهاتی مانگانەیان لەو ئاستە دیاریكراوە زیاترە بەشەخۆراكی مانگانەیان بڕدراوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە لە خێزانێكدا دوو مووچەخۆر هەبن و مووچەی هەردووكیان بگاتە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار پاشان بەشەخۆراكی مانگانەیان ببڕدرێت، بەڵكوو تەنها یەك مووچەخۆر ئەگەر بەتەنها مووچەكەی ملیۆنێك و 500 هەزار دیناری تێپەڕاندبوو پاشان بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت.
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشهاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسێک: سبەی یەکشەممە وەرزی هاوین بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دەست پێدەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









