دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە

0
31
پردى ده‌لال له‌ زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr

عەلی حەمەسەعید-SNN

سەرەڕای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان توركیا و پەكەكە تاڕادەیەكی باش بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام تائێستا ڕێگەنادرێت دانیشتووانی دەیان گوند بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵیان، هاوكات مەرجیش بەسەر 13 گوندی سنوری زاخۆسەپێندراوە كە دەبێت شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەلایەن ژمارەیەك دانیشتووانی گوندەكانی سنوری زاخۆبەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن ئیدارەی زاخۆ و موختار و ئەنجومەنەكان دانیشتووانی 13 گوند ئاگاداركراونەتەوە كە ڕێگەیان پێدەدرێت بە ڕۆژدا سەردانی گوندەكانیان بكەن و چاودێری ڕەز و باخخەكانیان بكەن، بەڵام بەومەرجەی شەوان لەگوندەكانیان نەمێننەوە و جێی بهێڵن

ئاماژەیان بەوەشكرد، دانیشتووانی هەریەكە لە گوندەكانی ( سنات، ئێرە، حەفتانین، دێرەشیشێ، مێرگەشیشێ، ئاڤا گیزێ، باجوا، گەلی پساغا، بنەخرێ، مارسیس و كەلۆك) ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ڕێگرییان لێدەكرێت بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵیان، ئێستاش بەمەرجی ئەوە ڕێگەیان پێدەدرێت كە شەوان گوندەكانیان چۆڵ بكەن.

هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە دانیشتووانی ئەو گوندانە لە بڕیاری ئیدارەی ناوچەكە نیگەرانن و دەیانەوێت بەیەكجاری بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان، چونكە ناكرێت هەموو ڕۆژێك ڕێگایەكی دوورو درێژ ببڕن بۆئەوەی بگەنەسەر ڕەز و باخەكانیان، بەڵام ئیدارەی ناوچەكە ئەو داواكارییەی ڕەتكردوونەتەوە بەوەی بتوانن بەبەردەوامی بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this