هێزە ئەمنییەكانی پارتی ڕێگرن لەگەڕانەوەی دانیشتووانی دەیان گوندی سنوری شیلادزێ‌

0
0

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی دانیشتووانی دەیان گوندی سنوری شیلادزێ‌ لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی پارتی، نیگەرانی دانیشتووانی ئەو گوندانەی بەدوای خۆیدا هێناوە، هاوكات هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی پارتی كە ناتوانن لەوە زیاتر بێدەنگ ببن لەو ڕێگریانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دانیشتوانی نزیكەی 80 گوندی سنووری ناحیەی شیلادزێی سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كە لە عەشیرەتی ڕێكانین، ماوەی چەند ڕۆژێكە هەوڵی ئەوەدەدەن كە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، كە بەبیانووی شەڕی پەكەكە و توركیاوە دەسان ساڵە لەسەر زەوی و ماڵ و حاڵی خۆیان دەركراون، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی پارتی ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەو گوند نشینانە دەكەن و گرفتیان بۆ دروت دەكەن.

ئاماژەبەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكانی پارتی بیانووی ئەوەیان هێناوەتەوە بۆ گوندنشیانی ئەو سنورە، كە هێشتا بارودۆخەكە ئارام نییە و لایەنی توركیا هێشتا ڕەزامەندی نەداوە بە گەڕانەوەی ئەو گوندنشینانە كە زێدی باوباپیرانی خۆیانە و دەیان سااڵە جێیان هێشتووە، لەكاتێكدا هیچ مەترسییەكی پێكدادان و شەڕ و ئاڵۆزی بوونی نییە بە پێچەوانەوە پرۆسەی ئاشتی زۆر باش بەرەو پێش چووە.

هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ژمارەیەك لەكەسایەتی و پیاوماقوڵانی شیلادزێ سەردانی بارەگای لقی 18 ی پارتییان كردووە لە ئامێدی كردووە، بەڕوونی بە بەرپرسانی ئەو حزبەیان ڕاگەیاندووە كە ناتوانن چیتر لەوە زیاتر بێدەنگ ببن لەو ڕێگریانە و ئەگەر بەردەوام ڕێگرییان بۆ دروست بكرێت ئەوا پەنا بۆ خۆپیشاندنی بەرففراوان دەبرێت هاوشێوەی ئەو خۆپیشاندانەی كە لەچەند ساڵی ڕابردوو ڕوویدا و دواجاریش بەرپرسیارێتی هەر گرژییەك دەكەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانی سنورەكە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this