مژدە بۆ کرێنشینانو كهمدهرامهتان؛ قەرزی نوێی بێسود بۆ دروستکردنی خانوو ڕادەگەیەنرێت

پارەی عێراقی
SNN-
ئیستبرەق سەباح وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ئاوهدانكردنهوهو نیشتهجێكردنی عێراق رایگەیاند، ئەم پلانە نوێیە هاوتایە لەگەڵ ئاراستەی حکومەت بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبونی گونجاو بۆ هاووڵاتیان، ئەم قەرزانە هیچ جۆرە سودێکی داراییان ناچێتەسەرو بەتەواوی بۆ هاوکاری هاووڵاتیانەو بڕی پارەکەش بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەشدەکرێتو بهگوێرهی پێشکەوتنی کارەکانی دروستکردنی خانوەکە بەخاوەنەکەی دەدرێت.”
بهوتهی ئیستبرەق، “سندوقەکە بۆ دابینکردنی ئەم قەرزانە پشت بەسیستەمی “خۆبژێویی” دەبەستێت، واتە ئەو پارانەی لەقەرزارانی پێشوو وەردەگیرێنەوە، دوبارە دەخرێنەوەگەڕ بۆ هاوڵاتیانی نوێ تا وەڵامی ئەو خواستە زۆرە بدرێتەوە.”
وتەبێژی وەزارەتهكه ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای ئهمساڵهوه تائێستا، سندوقەکە بەردەوامبوە لەڕاپەڕاندنی کارەکانی کڕیارانی پێشوو کە ژمارەیان نیشتەجێی حەوت هەزار مامەڵە دەبێتو کارەکانیان گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی.
دەشڵێت، “پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە تەنها یەکجار لەساڵێکدا دەکرێتەوەو چەند ڕۆژێکی کەم دەخایەنێت، بۆ ڕێگریکردن لەقەرەباڵغیو لۆد لەسەر سیستەمەکە، وەزارەت بۆ هەر چوار تا پێنج پارێزگایەک تەنها یەک ڕۆژ دیاریدەکات تا هاوڵاتیان بتوانن بەئاسانی ناوی خۆیان تۆماربکەن، لەدواینجاردا کە دەرگای پێشکەشکردن لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردودا کرایەوە، تەنها لەماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە26 هەزار مامەڵەی قەرز بەسەرکەوتویی وەرگیران.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









