ئێران: دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی مەرجدارە بە وەستانی شەڕ لە هەموو بەرەکان و لوبناندا

0
1

SNN-

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و ئەندامی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سویسرا ڕایگەیاند کە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەوان بریتییە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی یەک ڕۆژە، بە جۆرێک سەرەتا دیدارێکی دوو قۆڵییان لەگەڵ شاندەکانی پاکستان و قەتەر وەک ناوبژیوان دەبێت، و پاشنیوەڕۆش کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەنێوان شاندەکانی ئێران، ئەمریکا، قەتەر و پاکستان بەڕێوەدەچێت.

بەقائی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە 18ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە و لە یەکەم ساتەکانیشەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لە بەرنامەی کارەکەیاندا بووە، چونکە جێبەجێکردنی هەر بەڵگەنامەیەک زۆر گرنگترە لە خودی واژۆکردنی، و گەیشتن بە ئەنجامی دیپلۆماسی هاوتای گرنگی بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیکردەوە کە بڕگەی 13ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە زۆر ڕوونە و دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، مەرجدار کراوە بە پێنج بڕگەی تایبەت؛ لەوانەش بڕگەی یەکەمی یاداشتنامەکە کە تایبەتە بە وەستانی تەواوەتی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، بە بەرەی لوبنانیشەوە.

بەقائی جەختی لەوە کردەوە ئەوان دەزانن کە ئەم بڕگەیە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، چونکە ئەمریکا نەیتوانیوە یان ئامادە نەبووە ئەو کارە بکات و ڕژێمی زایۆنیش بەردەوامە لە پێشێلکردنی پابەندبوونەکانی، بۆیە پرسی جێبەجێ نەکردنی ئەم خاڵە و بەردەوامی شەڕ دەبێتە تەوەری سەرەکی و بنەڕەتی گفتوگۆکانی ئەمرۆیان لە سویسرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this