ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات

SNN –
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی فەرمی (ئیرنا)، دوای کۆتاییهاتنی دانوستانە 18 کاتژمێرییە چڕەکەی سویسرا و جێهێشتنی شوێنی کۆبوونەوەکان لەلایەن شاندی ئێرانییەوە بەرەو تاران، گرنگترین ئەنجام و وردەکارییەکانی گفتوگۆکانی خستەڕوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بنەما و تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی بەم شێوەیە کورتکردەوە:
1. بنەمای “پابەندبوون بەرامبەر پابەندبوون”
بەقایی جەختی لەوە کردەوە کە بنەمای سەرەکی ئێران لەم پرۆسەیەدا بریتییە لە “پابەندبوون بەرامبەر پابەندبوون”، واتە هەر هەنگاوێک کە ئێران دەینێت، دەبێت لایەنی بەرامبەر (ئەمریکا) لە بەرامبەریدا بەڵێن و پابەندبوونی خۆی جێبەجێ بکات.
2. مەرجەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕێککەوتنی کۆتایی
ئێران مەرجی پێشوەختەی داناوە و ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەستراوەتەوە و مەسرجدار کراوە بە جێبەجێکردنی بەندەکانی (1، 4، 5، 10 و 11)ی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.
3. نەوت، مۆڵەتەکان و داراییە بلۆککراوەکان
دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و چڕ، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی ئێران، دەرکردنی مۆڵەت بۆ هەناردەکردنی نەوت و پرسی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران.
4. میکانیزمی چاودێری و دۆخی لوبنان
ڕێککەوتن کراوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.
میکانیزمێکی تایبەت پێکدەهێنرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بەندی یەکەمی یاداشتەکە لە لوبنان.
لەسەر بنەمای بەندی 12، ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی گرووپی کاری تەکنیکی کراوە و بڕیارە لە سبەینێوە شاندە تەکنیکییەکانی هەردوولا دەستبەکاربن.
5. پرسی ئەتۆمی لە دەرەوەی دانوستانەکان بووە
بەقایی ئاشکراییکرد کە لە کاتی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەدا، شاندەکانی ئەمریکا و ئێران تەنها هەڵوێست و ڕوانگەی خۆیان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی خستووەتەڕوو، بەڵام ئەم بابەتە نەخرابووە چوارچێوەی دانوستانە فەرمییەکانەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەیاننامەی هاوبەشی هەردوو وڵاتی نێوەندگیر (قەتەر و پاکستان) یەکێک بووە لە ئەنجامە گرنگەکانی ئەم قۆناغە، کە بە ڕاوێژ و هاوئاهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و ئەمریکا دارێژراوە.
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
1كاتژمێر لهمهوپێشقەتەر و پاکستان: نەخشەڕێگەیەک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە 60 ڕۆژدا دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
15 خولهك لهمهوپێش -
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
قەتەر و پاکستان: نەخشەڕێگەیەک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە 60 ڕۆژدا دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
15 خولهك لهمهوپێش -
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








