لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا

SNN –
لیژنەی سەرپەرشتیاری مەراسیمی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خشتەی فەرمی و شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی لە ئێران و عێراق ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە تەرمەکەی لە شاری مەشهەد دەنێژرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی لیژنەکە کە میدیاکانی ناوچەکە بڵاویانکردووەتەوە، مەراسیمەکە لەژێر دروشمی “دەبێت ڕاپەڕین بکرێت” (یجب النهوض) و بە هێمای “مستی بەرزکراوە” بەڕێوەدەچێت.
خشتەی کات و شوێنی مەراسیمەکان
مەراسیمی فەرمی ماڵاوایی و بەڕێکردنەکە لە ڕۆژی شەممە، 4ی تەمموز دەستپێدەکات.
مەراسیمی ماڵاواییەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مۆسەڵای گەورەی ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت. هۆکارانی لیژنەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە نوێژکردن لەسەر تەرمەکەی لە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد دەبێت.
هێنانەوەی بۆ عێراق
ڕۆژی چوارشەممە، 8ی تەمووز، مەراسیمی بەڕێکردن و ماڵاوایی لە جەستەی ڕێبەری ئێران لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمی کۆتایی لە مەشهەد
ڕۆژی پێنجشەممە، 9ی تەمووز، مەراسیمی بەڕێکردن لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت.
شوێنی بەخاکسپاردن
دوای تەواوبوونی سەرجەم مەراسیمەکان، تەرمی عەلی خامنەیی لە حەرەمی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









