
پارە
SNN
لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵ، دۆسیەی مووچەی هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە یەکلاکردنەوەی پشکی بەغدا لە داهاتی ناوخۆی هەرێم، لە ئێستاشدا کێشە بۆ مووچە دروست بووە و بەغدا بەو بڕەی داهاتی ناوخۆ رازی نییە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندووە، هێشتا لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ ڕێککەوتن نەکراوە بەڵام دەبێت تا هەفتەی داهاتوو هەردوولائەمە یەکلابکەنەوە تا لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی هەرێم کە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بێت بەغدا بزانێت چەند داهاتی ناوخۆ لە مووچە مەقاسە دەکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بۆ بەغدا، کێشەی سەرەکی ئێستا لەسەر ژمارەکانە. حکومەتی هەرێم داوای کردووە کە بڕی داهاتی ناوخۆیی هاژمارکراو لە نێوان 50 بۆ 60 ملیار دیناردا جێگیر بکرێت. لە بەرامبەردا، بەغدا دەیەوێت بڕی راستەقینەی داهاتەکان زیاتر بێت، بەڵام بەهۆی رێککەوتنی ئەم دواییەی هەردوولا لەسەر سیستەمی گومرگیی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا، بەغدا نەرمی پیشانداوە لەوەی پارەی کەمتر لە مووچەی هەرێم ببڕێت یان بڕی داهاتی کەمتر وەک بنەما وەرگرێت.
ئەو سەرچاوەیە جەختیکردووەتەوە، تا هەفتەی داهاتوو کات لەبەردەم هەردوولادا ماوە بۆ ئەوەی ئەم پرسە بە تەواوی یەکلایی بکەنەوە. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا و دیاریکردنی بڕی مەقاسەکە، مووچەی مانگی 6ی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە واژۆ بکرێت و لە هەفتەی داهاتوودا رەوانەی هەرێم بکرێت.
هاوکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم پێکهێناوە. ئەم لیژنەیە لە ئێستادا خەریکی وردبینی و چاوخشاندنەوەی کۆتایین بە تەواوی دۆسیەکانی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا، ئەرکی لیژنەکە ئەوەیە لەسەر بنەمایەکی زانستی بڕی کۆتایی داهاتەکە دیاری بکات، تا بەغدا بتوانێت بەپێی یاسا نیوەی ئەو بڕە لە پارەی مووچەی مانگی شەش کەم بکاتەوە.
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
31 خولهك لهمهوپێشئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
حوزهیران 21, 2026عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
حوزهیران 20, 2026
هەواڵی زیاتر
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
31 خولهك لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
31 خولهك لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









