100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆكاری چاپكردنی بڕێكی زۆر دینار و هەروەها گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی و هاوكات دەنگۆی بەرز كردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و شارەزایانی بوارەكەش ئاماژە بە 160 هەزار دینار دەكەن بۆ هەر 100 دۆلارێك.
رەواز محەمەد، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دراوەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە گۆڕانكاری سنور دار لە نرخی دینار و دۆلار هەبوو، بەجۆرێك 100 دۆلار لە نێوان 155 هەزار و 500 تا 156 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ جیاوازییەكە زۆر بوو بەجۆرێك 100 دۆلار گەیشتووەتە 157 هەزار و 250 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا خواستێكی زۆر لەسەر دۆلار هەیە و دۆلار كەمە لە بازاڕەكاندا، هاوكات دوای گۆڕینی سەرۆكی بانكی ناوەندیی عێراق، دەنگۆیەك بڵاو بووەتەوە، گوایە لە مانگی نۆ بەدواوە، بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار نافرۆشێت و دەیداتە 145 هەزار دینار، ئەمەش هێندەی دیكە نرخخی دۆلاری بەرز تر كردووەتەوە.
ئەو خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕەی دراوە لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی چاپكردنی چەندین تریلیۆن دینار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هێندەی دیكە دۆخی دیناری خراپتركردووە بەجۆرێك ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامی هەبێت ناگاتە كۆتایی ئەم مانگە 100 دۆلار بە ئاسانی 160 هەزار دینار دەبینێت.
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
1كاتژمێر لهمهوپێشئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
حوزهیران 21, 2026عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
حوزهیران 20, 2026
هەواڵی زیاتر
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
35 خولهك لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
35 خولهك لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









