کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم

0
469

SNN

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ئەگەری بەشداریکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە شەڕدا لە ئارادابووە و وتی: “پێدەچوو ئەردۆغان بچێتە پاڵ بەرەی ئێرانەوە، چونکە ئەو لایەنگری ئیسرائیل نییە”. ئاماژەی بەوەش کرد کە خۆی دەستوەردانی کردووە و داوای لە ئەردۆغان کردووە لەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەدوور بێت، سەرۆکی تورکیاش وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە و داواکەی قبوڵ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕەزامەندی نواندن لەسەر داواکارییەکەی ئەنقەرە بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی جەنگیی جۆری (F-35) و ئەو بزوێنەرە جێتانەی کە بۆ فڕۆکە جەنگییە ناوخۆییەکانی تورکیا پێویستن، ترەمپ ڕایگەیاند: “پێدەچێت کارێک بکەم کە تورکیا ڕازی بکات”.

ترەمپ وەسفی ئەردۆغانی کرد بەوەی کە “هاوڕێیەکی ئازیز”یەتی و خاوەنی سەرکردایەتییەکی بەهێز و سوپایەکی گەورەیە، وتیشی: “ئەو پیاوێکی بەهێزە، وڵاتەکەی خۆی خۆشدەوێت و کارێکی نایاب دەکات”.

سەبارەت بە بەشداریکردنی لە لوتکەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە بڕیارە لە 7 و 8ی تەممووزی 2026 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەبچێت، ترەمپ جەختی کردەوە کە بڕیاری بەشداریکردنی تەنها “وەک ڕێزێک بۆ سەرۆک ئەردۆغان” داوە.

ترەمپ وتیشی: “ئەگەر لوتکەکە لە تورکیا بەڕێوەنەچووبا و بە بانگهێشتی فەرمی ئەو (ئەردۆغان) نەبووایە، من بەشدارییم تێدا نەدەکرد”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this