پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە

0
399

SNN

لینای فەرمانبەر پەنا بۆ دادگا دەبات تا سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکات کە گرتە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەو ەو ڕایدەگەیەنێت: “ڤیدیۆکە دەستکاری کراوە و ڕاست نییە، و لەبەردەم خانەوادەکەمدا زیانی دەروونی و مەعنەوی گەورەی پێگەیاندووم.”

لینا رەعد کێیە؟
“لینا ڕەعد موحسین” کە بە “لینا ئەلموسەوی” ناسراوە، خانمێکی عێراقی تەمەن سی ساڵانە لە تەمەنی 30 ساڵیدایە. لینا لە پارێزگای بەغدا لەدایکبووە و لە ئێستادا لە شاری هەولێر دەژی؛ ناوبراو وەک بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە دەستەی پڕۆژەکانی باکوور / کەرکوک کار دەکات.

کێشەکە لە کوێوە سەری هەڵداوە؟
لینا ڕەعد ڕووبەڕووی چەند تۆمەتێکی پەیوەندیدار بە گەندەڵی دارایی و ئەخلاقی دەبێتەوە، چیرۆکەکە لە 9ی ئاداری 2025ەوە دەستی پێکرد، کاتێک نووسراوی ژمارە (١٤٩) لەلایەن کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکانەوە دەرچوو بۆ نوێکردنەوەی ڕاسپاردنی “ئەیاد حوسێن ئەلجەوهەر” وەک بەڕێوەبەری دەستەی پڕۆژەکانی باکوور لە کەرکوک، سەرەڕای گەیشتنی بە تەمەنی شەس و پێنج ساڵی. دوای ماوەیەکی کورت و بەتایبەت لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، ئەلجەوهەر بەپێی نووسراوی دەرچووی کۆمپانیاکە بە ژمارە (٤٢٦٩) داوای خانەنشینبوونی کرد. دوای تەنها چوار ڕۆژ لەوە، لینا ڕەعد موحسین داواکارییەکی پێشکەش کرد بۆ لادانی لە پۆستەکەی، لەگەڵ داواکاری گواستنەوەی بۆ کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان لە کەرکوک؛ ئەمەش سەرسوڕمانی کارمەندانی لێکەوتەوە، بەتایبەت دوای گەیشتنی ناوبراوان بە پۆستی باڵای سەرکردایەتی لە کۆمپانیاکەدا.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ ئابڕووبەرانە
دواتر، گرتە ڤیدیۆییەکی نەشیاوی نێوانیان لە ناو ئۆفیسی بەڕێوەبەر و لە کاتی دەوامی فەرمیدا بڵاوبووەوە، ئەمەش ئەو دەنگۆیانەی سەلماند کە پێشتر بەبێ بەڵگە لەسەر تێوەگلانیان لە فەزیحەی ئەخلاقیدا هەبوون. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە لینا خۆی کامێرایەکی شاراوەی لە ئۆفیسەکەدا جێگیرکردووە بۆ تۆمارکردنی بەرتیل وەرگرتن و سەرانەسەندن لە بەڕێوەبەرەکەی، بەڵام دواتر تۆمارەکە دەکەوێتە دەست کارمەندێکی سکرتاریەت بە ناوی “ویسام”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this