دۆناڵد ترەمپ: پارە بلۆککراوەکانی ئێران بۆ کڕینی بەرهەمی خۆماڵی ئەمریکی بەکاردەهێنین

SNN
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەشێک لە داراییە ئازادکراوەکانی ئێران بەکاردەهێنێت بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک گەنم و سۆیا لە جوتیارانی ناوخۆی وڵاتەکەی، ئەم هەنگاوەش وەک ئەنجامێکی لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنتن و تاران بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان لێکدەدرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی بەمزوانە ئەو دارایییە ئێرانییانە بەکاردەهێنێت کە چیتر لەژێر سزاکانی ئەمریکادا بلۆککراونین، بۆ کڕینی گەنم و گەنمەشامی و فاسۆلیای سۆیا لە جوتیارانی ئەمریکی، ئەمەش بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
ترەمپ وردەکاریی دەربارەی بڕی پارەکە یان میکانیزمی بەکارهێنانی نەخستەڕو، هەروەها ڕونی نەکردەوە ئایا ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی دیاریکراودایە لەگەڵ تاران یان نا.
لەلایەكی دیكەوە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی تیمی دانوستانکاری ئەو وڵاتە دوێنێ، مەرجی ئەمریکا بۆ کڕینی کاڵای ئەمریکی بە پارە ئازادکراوەکانی تاران ڕەتدەکردەوە و بە “قسەی بێمانا” وەسفی كرد. دوپاتیشی کردەوە کە ئێران خۆی بڕیار لەسەر شێواز و شوێنی خەرجکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی دەدات.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەو لێکتێگەیشتنە دێت کە ئەمریکا و ئێران پێی گەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە ڕوبەڕوبونەوە سەربازییەکەی ئەم دواییە، کە بەدوایدا چەند ڕێکارێکی دولایەنە گیرانەبەر، لەوانە سوککردنی هەندێک سزای ئابوری و ئازادکردنی بەشێک لە دارایییە بەستوەکانی ئێران.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









