ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بەپێی رێککەوتنەکە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەپشکنین

ئێران و ئەمریکا
SNN
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دەپشکنن. هاوکات داوا دەکات لە دوای ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستمێکی چاودێریی زۆر بەهێز لە ئێران پەیڕەو بکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی تاران پەرە بە چەکی ئەتۆمی نادات.
رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: “بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئاماژە بەوەکراوە، کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسەکەماندا دەبێت و پێویستە پشکنین بۆ تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکرێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد، کارە تەکنیکییەکان لە ئێستاوە دەستیانپێکردووە و هیوادارن لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ئێران بکەن، تاوەکو تیمەکانیان مافی دەستگەیشتن و پشکنینی هەمیشەیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیان هەبێت.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەختیشی کردەوە، پێویستە لە زووترین کاتدا سیستمێکی چاودێریی توند و تۆکمە لە ئێران جێبەجێ بکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە تاران هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نانێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









