بۆ ناردنی مووچە هەرێم داوای كردووە 120 ملیارەكە نەنێرێت، عێراقیش ڕازی بووە بەڵام..

0
0

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرپرسێكی كورد لە بەغدا ئاشكرایدەكات كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی داوایان لە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق كردووە كە مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار لە پرۆسەی دابینكردنی مووچەدا لابدەن، هاوكات لایەنی بەرامبەریش بەو داواكارییە ڕازی بوون بەڵام لەبەرامبەردا خۆیان 120 ملیار دینارەكە دەبڕن لەبڕی 950 ملیار تەنها 830 ملیار دینار ڕەوانە دەكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، شاندی دانوستانكار و هەروەها شاندی تەكنیكی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم بە فەرمی داوایان لە لایەنی عێراقی كردووە، هاوشێوەی داواكارییەكانی تەیف سامی وەزیری پێشووی دارایی مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نەكەنە مەرج بۆناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنی عێراقی بەتایبەت سەرۆك وەزیران و هەروەها وەزیری دارایی عێراقیش بەو داواكارییەی هەرێم ڕازی بوون و بەڵام ئەوان سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخخ لە پشكی هەرێم ببڕن، بۆیە كێشە نابێت ئەگەر هەرێم پێشكی ئەو پارەیە ڕەوانە بكات، بەڵكوو وەزارەتی دارایی لە پشكی هەرێم ئەو برە پارەیە دەبڕێت.

هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە، وەزارەتی دارایی عێرا قبە وەزارەتی دارایی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە ئەوان ئامادەن مانگانە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی ففەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرن، بەڵام لەبری ئەوەی 950 ملیار دینار بنێرێن ئەوا بڕی 830 ملیار دینار دەنێرن و ئەگەر كورتهێنان لە مووچە دروستببێت ئەوا دەبێت حكومەتی هەرێم لەداهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ هەرێم بەو شێوازە ڕازی دەبێت یاخود نا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this