
لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە ژینگەیەكی سیاسی واهاتووەتە ئاراوە كە دەبێت پارتی لەوە تێبگات تاكڕەویی و خۆسەپێنی كۆتایی هاتووە هاووڵاتیان حكومەتێكیان دەوێت جیاوازی نەكات لە نێوان شاروشارۆچەكاندا و بنەماڵەێك بەتەنها فەرمانڕەوا نەبن.
لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەسەر یەكێتی نشتیمانی كوردستان بووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەنجامی داوە و چەندین جار سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە هێندەی لە خەمی جێبەجێكردنی داواكاری هاووڵاتیانن ئەوەندە لە خەمی تایبەتی و بەدەستهێنانی پلەو پۆستدا نین، بەڵام ئەوە پارتییە لەوەتێناگات و پێی وایە دەبێت قەوانە كۆنكە دووبارە بكرێتەوە و هەموو جومگەكانی حوكمڕانی لەدەستی خۆیدا بن كە ئەوەش بەلای یەكێتییەوە كۆتایی هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە باشدەزانین كە پارتی كات دەكوژێت و نایەوێت كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبێت، چونكە قەبوڵی ئەو واقیعە سیاسیەی پێناكرێت كە لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە هاتووەتە ئاراوە و لێرە بەدواوە دەستەڵاتی تاڕەوی و جیاكاری كۆتایی هاتووە، یەكێتیش جگە لەوەی داوای شایستەی خۆی دەكات لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت بەرپرسانی پارتی لەوە دڵنیاببنەوە و تێبگەن كە ئێستا ژینگەیەكی نوێ هاتووەتە ئاراوە، ئەوە نەمان سەرۆكی حكومەت سەرۆكی هەرێم پۆستە هەستیارییەكانی دیكە لەدەستی ئەواندا بێت و بەئارەزووی خۆیان مامەڵەیان پێوەبكەن و جیاكاری لەنێوان شاروشارۆچەكاندا بكەن، ئەگەر یەكێتیش قبوڵی ئەوە بكاتك ە قبوڵی ناكات، ئەوا هاووڵاتیان بۆخۆیان چیدیكە قبوڵی ئەو تاڕەوییە ناكەن كە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بوونی هەبووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









