
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە خستنەڕووی چەند داتا و خشتەیەك وای نیشاندا كە لە ساڵی 2019 وە تا ئەمساڵ تەنها 10 مووچە دابەشنەكراوە، بەڵام ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە لەو ماوەیەدا13 مووچە دابەشنەكراوە كە بڕی پارەی ئەو سێ مووچەیەی باسنەكراوە زیاتر لە دوو تریلیۆن و 600 ملیار دینارە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتانەی كە وەزارەتی دارایی هەرێم بلاویكردووەتەوە، گوایە تەنها 10 مووچە دابەشنەكراوە لەماوەی ساڵانی 2019 تا ساڵی 2026، بەڵام لە ڕاستیدا لەو ماوەیەدا 13 مووچە دابەشنەكراوە،ئەوەش بەگوێرەی ئەو خشتانەی كە پێشتر خودی وەزارەتی دارایی هەرێم خۆیان بڵاویانكردووەتەوە 13 مووچە نەدراوە لەو ماوەیەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی 2020 مووچەی سێ مانگ دابەشنەكراوە و تەنها مووچەی نۆ مانگ دابەشكراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم واینیشانداوە كە مووچەی 12 مانگی تەواو لە ساڵی 2020 دابەشكراوە، هاوكات بڕی پارەی مووچەی ئەو سێ مانگەی كە هەژمار نەكراوە، بریتییە لە بڕی دوو تریلیۆن و 662 ملیار دینارو 721 ملیۆن دینار كە چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە وەزارەتی دارایی نە بە پاشەكەوت نە بە قەرز ئەژماری نەكردووە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،لە حەوت ساڵی رابردوودا لە كۆی 84 مانگ مووچەی 74 مانگ دابەشكراوە، هاوكات لەسەر پێشنیار و راسپاردەی وەزارەتی دارایی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران مووچە پاشەكەوت كراوەكان لە ئەماناتەوە كرانە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
گرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
3كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
3كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









