
مووچە
SNN-
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رێنمایی بە فەرمانگەی ژمێریاری دا کە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران بکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی وەزیری دارایی، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بە فەرمانگەی ژمێریاری کردووە، رێکارەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی فەرمانبەران دەستپێبکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پرۆسەی خەرجکردنی مووچە لە ئەمڕۆ یەکشەممە 28-06-2026ـەوە دەستپێدەکات و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان دەتوانن رێکارە داراییەکان بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان تەواو بکەن.
راگەیێندراوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
پێشتر سەرچاوەیەک رایگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە بڕی 120 ملیار دینار وەک “بەشی داهاتی ناوخۆ” لە کۆی ئەو پارەیە ببڕێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، ئەم لێبڕینە حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشی گرفت دەکات، چونکە ئێستا داهاتی ناوخۆ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە جاران. ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستاش بەشێک لەو مووچەخۆرانەی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، مووچەی مانگی 5یان وەرنەگرتووە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دانوستاندن بچنە بەغدا و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیشیان گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر ئەو بڕە پارەیەی بەغدا داوای دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە 42 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە تەرخان دەکات کە بە گرێبەست دامەزراون. ئەگەر بەغدا ئەو 120 ملیار دینارە ببڕێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 6 تووشی کورتهێنان دەبێت و رەنگە مووچەی هەمووان دوابکەوێت تاوەکو ئەو کورتهێنانە پڕ دەکرێتەوە.
فالح ساری، لە کاتی دەستبەکاربوونی وتی، مووچەی هەرێمی کوردستان دواناخات. بەڵام ئێستا بەبێ هاوئاهەنگی پێشوەختە دەیەوێت ئەو لێبڕینە جێبەجێ بکات.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێن عەلی زەیدی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و بەغدا رازی بێت تەنیا نیوەی داهاتی ناوخۆ وەربگرێت، تاوەکو چیدیکە بژێویی مووچەخۆران نەکەوێتە مەترسییەوە.
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
25 خولهك لهمهوپێشگرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
حوزهیران 27, 2026بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
حوزهیران 27, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
6 چرکە لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
25 خولهك لهمهوپێش -
گرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
حوزهیران 27, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
6 چرکە لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
25 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









