
مریشک
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو کەمبوونەوەی خواست وهاوکات هەرزانی ئالیک و نە گواستنەوەی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق وایكردووە كە نرخی مریشكی زیندوو نزیک ببێتەوە لە دووهەزار و 500دینار.
دیاری ڕەوف، خاوەن دووکانی فرۆشتنی مریشک لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزینكردووە بەجۆرێك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان كیلۆیەك مریشك لە نزیكی دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە بازاڕیش بە نرخی دوو هەزارو 500 دینار بۆ دوو هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هۆكارێك هەیە بۆ دابەزینی نرخی مریشک ، سەرەكیترینیان ئەوەیە كە لەئێستادا پلەکانی گەرما بەرزبووەتەوە و ناتواندرێت بەئاسانی بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێم بەرەو پارێزگاكانی عێراق بڕوات، هەروەها لەم وەرزەشدا خواست لەسەر مریشك كەم دەبێتەوە.
ئەو نرخەی ئێستا كیلۆیك مریشكی زیندوو هەیەتی یەكسانە بە نرخی دوو لەفەی مریشك كە لە خواردنگەكان دەفرۆشرێت، بە تایبەت لەهەندێك خواردنگە نرخی لەفەیەك هەزار و 500 دینار و لەهەندێكی دیكە هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.دوێنێ ئێوارە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 157,000 دینار بوو، بەڵام دوای هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لە عێراق و ئاشکرابوونی هەواڵی گەڕانەوەی زیاتر لە 1 ملیار دۆلار، نرخی دۆلار دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە 154,750ـە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









