ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی ئاشکرا کرا

SNN –
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە تاران ئاشکرا کرد، کە تێیدا پەرەپێدانی هاوکارییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ عەباس عێراقچی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین ئەم تەوەرانەی خوارەوە تاوتوێ کران:
-
پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
-
هەردوولا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرد و بیروڕایان دەربارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش گۆڕییەوە.
-
پێشهاتەکانی ناوچەکە
-
تیشک خرایە سەر پرسی ڕاگرتنی شەڕ و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە.
-
پاراستنی سەقامگیری
-
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









