کاتی ناردنی پارەی مووچەی هەرێم دیاریکرا و شاندێکی باڵاش لە بەغدایە

مووچە
SNN –
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.
مووچە بە سێ رۆژ دابەشدەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە رۆژی یەکشەممە بەغدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، ئەگەر پارەکە بە یەک گوژمە بێت، ئەوا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژی دووشەممە بە هەردوو شێوازی کاش و دیجیتاڵی (لەکەرتی هەژماری من) دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لە ماوەی 3 ڕۆژدا کۆتایی دێت.
بەڵام ئەگەر بە یەک گوژمە نەنێردرێت ڕۆژی دووشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.
کێشەی 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر کێشەی داهاتی نانەوتی و پشکی 120 ملیار دینارەکە بدرێت. حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆدایە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە، چونکە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ، توانای ناردنی مانگانە 120 ملیار دیناری وەک پشکی بەغدا نییە. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەغدا نەرمیی نیشانداوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە بۆ ئەم مانگە، بەڵام مەرج نییە هاوتا بێت لەگەڵ داواکارییەکەی هەرێم کە داوای کردووە بکرێتە 55 بۆ 60 ملیار دینار.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









