
مووچە
بەغدا – SNN
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدات، کە تێیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی 120 ملیار دینارەکە دەدرێت و بەپێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە، پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر
لە کاتێکدا فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، پێشنیاری کردووە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە شێوازی “موقاسە” لەو داهاتەی مانگانە بۆ هەرێم دەنێردرێت ببڕدرێت، بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا ڕەتیان کردووەتەوە پابەند بن بەو پێشنیارە و بەو هۆیەشەوە ناردنی مووچە لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ ئەم هەفتەیە دواخراوە.
هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق
شاندی هەرێمی کوردستان جەختیان کردووەتەوە کە مانگانە نیوەی داهاتی نانەوتی خۆیان ڕەوانەی بەغداد دەکەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت هەرێم بەپێی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران پابەند بێت بە ناردنی 120 ملیار دینارەکە. فالح ساری ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر گۆڕانکارییەک لەو بڕە پارەیەدا پێویستی بە بڕیارێکی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









