
بەنزینخانە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرز بوونەوەی نرخی جۆریە جیاوازەكانی بەنزین لەهەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێرگەیشتە هەزار و 175 دینار، هاوكات جۆرەكانی دیكەی بەنزینیش نرخەكانیان بەرز بووەتەوە.
خالید سادق، شۆفێر لە پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆش بۆجارێكی دیكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر بەرزبوونەوەی زیاتری بە خۆیانەوە بینیوە، بەجۆرێك بۆ هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 50دیناری ڕۆشتووەتە سەر بەراورد بە دوێنێ، بەجۆرێك ئەمڕۆ لیترێك بەنزینی نۆماڵم بە هەزار و 175 دینار كڕیوە لە كاتێكدا دوێنێ هەمان جۆری بەنزینم بە هەزار و 25دینار كڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆرەكانی دیكەی بەنزینیش بەهەمان شێوە بەرز بوونەتەوە، بەجۆرێك لیترێك بەنزینی موحەسەن ئەمڕۆ بە هەزار و 490دینارە و هەروەها بەنزینی جۆری سۆپەریش بە هەزار و 590دینار دەفرۆشرێت بە شۆفێران.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNنرخی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە بەجێگیری و وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی ئەو تۆیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، بەجۆرێك لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 950 تا هەزار دینار و بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 1250دینار و سۆپەریش بە هەزار و 450دینارە.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









