
SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغداد پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد و تیشکیان خستە سەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و دۆخی سیاسیی عێراق.
پێشوازیکردن لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە “ماڵی مام” لە شاری بەغداد پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمریکا لە عیراق کرد. لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پرسە سیاسییەکان تاوتوێ کران.
پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، پیرۆزبایی ئاراستەی جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد و هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای خواست.
گفتوگۆ دەربارەی دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عیراق خرانەبەر باس. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕوانگەی خۆیان لەسەر پڕۆسە سیاسییەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان. ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە ئەم هەوڵانە لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا چڕبکرێنەوە
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









