
مووچە بودجە
SNN-
خالید شوانی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆی توند لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی دەكات
لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە شەوی ڕابردوو بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆی توندی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەكەدا د. خالید شوانی داوایكردووە هەرچی زووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت و دوانەخرێت، بەڵام وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە لەماوەی سێ ساڵدا 22 ترلیۆن دیناریان ڕەوانەی هەرێم كردووە، ئەو بڕەش زیاترە لە بەشی هەرێم.
هەروەها عەلی زەیدی لەكۆبوونەوەكەدا داوای شەفافیەتی كردووەو بەپێویستیزانیوە هەموو داهاتەكانی هەرێم بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی عیراق، بەو هۆیەوە دەمەقاڵێ و گفتوگۆی توند لەنێوان خالید شوانی و عەلی زەیدی و فالح ساری دروستبووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









