دوای دەستگیركردنی خورشید هەركی، پارتی قەزای خەباتی كردووەتە سەربازگە و هێزێكی زۆر بڵاوەی پێكراوە

قەزای خەبات بە زرێپۆش تەنراوە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای دەستگیركردنی خورشید هەركی و براكەی بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی و كوشتنی كەسێك و كاری ئاژەوەگێڕی، هێزە ئەمنییەكانی پارتی لە قەزای خەبات بڵاوەیان پێكراوە و چەندین جۆر چەكی قورس و سوكیان هێناوەتە گەڕەك و شوێنی نزیك لەمانەوەی خورشید هەركی، ئەوەش لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون، لە ئێستادا هێزێكی ئەمنی زۆر لە دەرەوەی قەزای خەباتەوە هێندراونەتە گەڕەك و كوچە و كۆڵانەكانی خەبات، ئەوەش لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانە بۆ دەربڕینی نیگەرانی لەدەستگیركردنی خورشید هەركی و براكەی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكانی پارتی، چەكی قورس و سوك و ئۆتۆمبێلی گەورەی سەربازییان هێناوەتە قەزای خەبات بۆ ئەوەی لەحاڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بتوانن سەركوتی خۆپیشاندەران بكەن، هاوكات خزمان و دۆستانی هەركی بەتایبەت خورشید هەركی لە چاوەروانی ئەوەدان ناوبراو ئازاد بكرێت بەپێچەوانەوە كاردانەوەیان دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە كە هەریەكە لە خورشید هەركی و حەیدەرهەركی برای دەستگیركراون، ئەو دوو تاوانبارە كاریان بۆ هاندانی خەڵك دژی یاسا و سەقامگیریی گشتی، رێگریكردن لەپڕۆژە حكومییەكان و هەڕەشەكردن لەتێكدانی ژێرخانی ئابووری لەشوێنە جیاجیاكانی قەزای خەبات كردووە.پۆلیسی هەولێر تەئكید لەوە دەكاتەوە كە لە ماوەی داهاتوودا هەردوو تاوانبار لەسەر ئەو تاوانانەی دراونەتە پاڵیان، رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە .
پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
شەڕی درۆنەکان چڕتر دەبێتەوە.. ڕووسیا خستنەخوارەوەی 376 درۆنی ئۆکرانی ڕادەگەیەنێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









