دەستەی دەستپاكی: سوپرایزی گەورەمان دەبێت لە ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی

SNN
دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، نیوەی ئەو تۆمەتبارانەی دۆسیەی گەندەڵی گەڕێنراونەتەوە عیراق كە هەڵهاتبوون و بڕێكی زۆر لە پارەش گەڕێنراوەتەوە.
دەستەی دەستپاكی عیراق دووپاتی دەكاتەوە بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی گەندەڵی و بەڵینیش دەدات، سوپرایزی گەورەیان دەبێت لە ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی و كەسایەتی زۆر دیار و گەڕاندنەوەی بڕە پارەی زەبەلاح بۆناو عیراق.
دەستەی دەستپاكی رایگەیاندووە، لە ئێستادا نیوەی ئەو تۆمەتبارانەی دۆسیەی گەندەڵی كە تەنانەت لە ساڵەكانی رابردووشدا هەڵهاتبوون گەڕێنراونەتەوە عیراق و بڕێكی باش لەو پارانەش گەڕێنراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت كە برابوونە دەرەوەی عیراق.
بەپێی راگەیەنراوی دەستەكە، هەماهەنگییەكی باش هەبووە لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ و ئاماژە بەوەشكراوە، هێشتا بەربەست لە رێككەوتنی یاسایی لەگەڵ هەندێك وڵاتدا هەیە، بەهۆی جیاوازی لە یاسای وڵاتەكاندا، بۆیە ئەوەی لە عیراق جێبەجێ دەكرێت بە ئاسانی لە وڵاتانی تر بەدەست نایەت، هەروەها بەشێكی پارە دزراوەكان تێكەڵی ئابوری ئەو وڵاتانە بوون، ئەمەش پێویستی بە بەدواداچوونی ورد و كۆكردنەوەی بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی عێراق بۆیان.
دەستەی دەستپاکی ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2026 ئاشکراکرد کە بریتین لە:
-کۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە لایەن دەستەی دەستپاکییەوە ئەنجام دراون گەیشتووەتە 157 ئۆپەراسیۆن.
-ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە ئەنجامدا كە تۆمەتبارەکانی تیادا دەستگیرکراون 29 پرۆسە بووە.
-ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیرکراویش 59 کەس بوون.
-ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتنی پێشینەی دۆسییەكان 128 بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









