
مووچە
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاتی ڕەوانەکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتە نانەوتییەکان ئاشکرا دەکات.
کاتی ناردنی تەمویلی مووچە
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 6ـی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات. هۆکاری دواکەوتنی تەمویلەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا لە بەغداد سەرۆکایەتییەکان و بەشێک لە دەستە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە و تەکمیلەی مووچە لە عێراق تەواو نەبووە، ئەمەش پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە هەیە.
مەقاسەی داهاتە نانەوتییەکان
سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد کە بەغداد بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی مەقاسە دەکات. هەرچەندە شاندی هەرێمی کوردستان داوای کەمکردنەوەی ئەو بڕەی بۆ 60 ملیار دینار کردووە و پێشنیازەکە خراوەتە بەردەست وەزیری دارایی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغداد پابەندە بە ڕێککەوتنە کۆنەکە و داوای 120 ملیار دینارەکە دەکات، تەنیا لە حاڵەتی هەموارکردنەوەی ڕێککەوتنەکەدا ئەو بڕە کەم دەکرێتەوە.
گەرەنتی مووچە تاوەکو ساڵی 2027
سروە محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە تاوەکو کاتی دەرچوونی یاسای بودجەی 2027 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست نابێت. بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕیاری حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی وایە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە و وەک خۆی ڕەوانە بکرێت.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









