
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەدوای دەستگیركردنی خورشید هەركی و حەیدەر هەركی برای، ماوەی زیاتر لە 12 كاتژمێرە پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەموو توانایەوە دەستیكردووە بە ڕەوانە كردنی هێزی سەربازی بەچەكی قورس و تانك و زرێپۆشەوە ئەوەش بۆ ڕێگریكردنە لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی هەركییەكانی قەزای خەبات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNNكەوتوون، بە فەرمانی مەسروبارزانی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەدوای دەستگیركردنی خورشید هەركی و حەیدەر هەركی برای لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرمانكراوە بە ناردنی هێزی سەربازی چەكی قورس و تانك و زرێپۆش بۆ ناو قەزای خەبات بۆ ئەوەی سەركوتی هەر هەوڵێك بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
ئاماژە بەوەشكراوە، خزم و كەسە نزیكەكانی خورشید هەركی لە عەشیرەتی هەركی هۆشدارییان بە و هێزانە داوە كە هاتوونەتە قەزای خەبات، لە ئەگەری هەر تەقەكردنێك زۆر بەتوندی وەڵامیان دەدرێتەوە سەرەڕای ئەوەش داویان كردووە بە زوترین كات خورشید هەركی ئازاد بكرێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە ئان و ساتدایە بەتایبەت كە پارتی ئەو تۆمەتانەی خخستووەتە پاڵ خورشید هەركی هێندەی دیكە عەشیرەتەكەی تووڕە كردووە و پێدەچێت ئەمشەو شەوێكی ئاسایی نەبێت بۆ دانیشتووانی قەزای خەبات بەتایبەت هەركییەكانی ئەو سنور
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









