لە ماڵی بەرپرسێكی تری عێراق دەستگيرا بەسەر 3 ملیۆن دۆلارو 700 ملیۆن دیناردا

SNN –
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026 ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە قەزای شەرگات سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە میانەی هەڵمەتێکی پشکنیندا کە پەیوەستە بە دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی نەوت، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پارە و چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزدا گرت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە بۆ ئاژانسی «شەفەق نیوز»، ئەو هێزە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە شەوی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، توانیویانە نزیکەی 3 ملیار دیناری عێراقی (نزیکەی 2.3 ملیۆن دۆلار) بدۆزنەوە کە بە شێوەیەکی حەشاردراو لە ژێر زەوی ماڵی یەکێک لە فەرمانبەرانی پاڵاوگەی بێجی نێژرابوو. ئەو فەرمانبەرە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دۆسیەی «عەدنان جەمیلی»، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن هەیە کە ئێستا دەستبەسەرە.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزدا گیراوە کە بریتین لە جۆرەکانی (Toyota Hilux، BMW، Chevrolet Tahoe، و Cadillac).
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستپێکردووە و چەندین بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و فەرمانبەری گرتووەتەوە. دۆسیەی عەدنان جەمیلی بووەتە خاڵی وەرچەرخانی ئەم هەڵمەتە؛ بەجۆرێک کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بووەتە هۆی ئاشکرابوونی تۆڕێکی ئاڵۆزی دارایی و دۆزینەوەی سەروەت و سامانی زۆر کە بەشێکیان لە نێو ماڵان یان لە ژێر زەویدا شاردراونەتەوە.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆی گشتیی ئەو پارانەی لە دۆسیەی جەمیلیدا دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار، هاوکات لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی تێوەگلاوانی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەردەوامییان هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









