عەمار حەکیم: دەستگیركردنی كۆمەڵێك پەرلەمانتارو كەسایەتی سیاسی پێویستی بە تانك و زرێپۆش نەبوو

SNN
عەمار حەکیم رایدەگەیەنێت، دەستگیركردنی كۆمەڵێك پەرلەمانتارو كەسایەتی سیاسی پێویستی بە تانك و زرێپۆش نەبوو، ئەگەر لە هەنگاوی یەكەمدا پاساوێك هەبووبێت؛ ئەوا بۆ هەنگاوی داهاتوو دەكرێت بەشێوەیەكی هێورتر بەڕێوەبچێت
عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە دەڵێت، پرۆسەی دەستگیركردنی ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی چەند لە كەشێكی هێورو ئارامدا دەستگیربكرێن، نزیكتر دەبێت لە سەركەوتن، رەنگە پێویستمان بە تانك و زرپیۆش نەبێت كاتێك دەچین بۆ دەستگیركردنی پەرلەمانتارێك یان سیاسیەكی تۆمەتبار بە گەندەڵی.
عەمار حەكیم، لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كەسێكی تیرۆرست ترسی ئەوەی هەیە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی كە رەنگە چەك و پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی هەڵگرتبێت، پێویستمان بە هێزێكی سەربازی شەڕكەر بێت، بەڵام دەكرێت سیاسیەكە لە دەرگای بدەیت و بیكەیتە ئۆتۆمبیلێكەوە، یان رەنگە بە تەلەفونێك بانگهێشتی دادگا بكرێت و ئامادەبێت.
وتیشی، بەشێك لەم پرۆسەیە بە رەهەندە سەربازییەكەیەوە، تێ بینی ئەوە دەكرێت هەندێك كەرەستە بەكارهات كە پێویستی نەبوو بەكاربێت، دەكرا بەبێ ئەمەش ئامانجە بەدیبهێنرێت، رەنگە هێزە ئەمنیەكانیش ترسی ئەوەیان هەبوبێت هەندێك لە تۆمەتبارەكان هەڵبێن، بەڵام ئەگەر لە هەنگاوی یەكەمدا پاساوێك هەبوبێت بەڵام بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو دەبێت بەشێوەیەكی هێورتر ئەنجامبدرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









