ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا 15 خولەک پێش تەقینەوەکانی دیمەشق هۆتێلەکەی جێهێشتووە

دیمەنێکی تەقینەوەکەی دیمەشق
SNN
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، بەیانیی ئەمڕۆ زنجیرەیەک بۆمبی چێنراو لە نزیک هۆتێلی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن لە سووریا تەقێنراونەتەوە و سەرۆکی فەرەنسا تەنیا بە چەند خولەکێک لەو هێرشانە ڕزگاری بووە.
تەقینەوە لە نزیک وەزارەتی گەشتوگوزار
ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” بڵاویکردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2026، ژمارەیەک بۆمبی چێنراو لە نزیک ئەو هۆتێلەی شاری دیمەشق تەقێنراونەتەوە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا شەوی ڕابردوو تێیدا ماوەتەوە. هۆتێلەکە دەکەوێتە نزیک بارەگای وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا و بەهۆی تەقینەوەکانەوە زیان بە ناوچەکە گەیشتووە.
ڕزگاربوونی ماکرۆن لە هێرشەکە
میدیاکانی سووریا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئیمانوێل ماکرۆن و شاندی یاوەری تەنیا 15 خولەک پێش تەقینەوەکان هۆتێلەکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکانیان بەڕێکەوتوون. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی فەرەنسا و شاندەکەی نەکەوتووە.
کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع
دوای ڕووداوەکە، ئیمانوێل ماکرۆن بە سەلامەتی گەیشتووەتە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا لە دیمەشق. بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان پاریس و دیمەشق.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









