نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی 6

0
519

عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات كە عێراق ڕازیبووە كە بە شێوەی مەقاسە 120 ملیار دینار لە پشكی هەرێم ببڕێت، بەلام هەرێم بەوە ڕازی نەبووە و داوایكردووە تەنها بڕی 60 ملیار دینار ببڕن، جەخختیشدەكاتەوە كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند, بەغدا ڕازیبووە بەوەی كە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بەشێوەی مەقاسە لە پشكی هەرێم ببڕێت، بەڵام شاندی هەرێمی كوردستان داوای كەمكردنەوەی ئەو بڕەی بۆ 60 ملیار دینار كردووە و پێشنیارەكە خراوەتە بەردەست وەزیری دارایی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بەشاندی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە كەمكردنەوەی بابەتی نانەوتی لەدەستی ئەودا نییە، بۆیە تا ئێستا بەغدا پابەندە بە ڕێككەوتنە كۆنەكە و داوای 120 ملیار دینارەكە دەكات، تەنها لە حاڵەتی هەمواركردنەوەی ڕێككەوتنەكە لە ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕە كەم دەكرێتەوە كە لە كۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی وەزیران نەتواندرا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە هێشتا بابەتی نانەوتی یەكلایی نەبووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا بۆخۆی كێشەی پارەی نەختینەی هەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this