
SNN-
دوای زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوان، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) وردەکاری نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئامانجیان لاوازکردنی توانای تارانە لە گەرووی هورمز.
سێنتکۆم دەڵێت: لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، ئەمریکا نزیکەی 90 ئامانجی سەربازیی لە کەناراوەکانی ئێران بۆردومان کردووە.
هێرشەکان سیستمی بەرگری ئاسمانی، تاوەری چاودێری، شوێنی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، و ژێرخانی لۆجستی سەربازییان گرتووەتەوە.
لە هێرشەکانی دوێنێدا، ئەمریکا نزیکەی 80 ئامانجی پێکاوە، کە دیارترینیان زیاتر لە 60 بەلەمی خێرای سەر بە سوپای پاسداران بوون.
واشنتن جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانە لەسەر جموجوڵی دەریایی لە گەرووی هورمز.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و چاوەڕێی فەرمانی نوێی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دەکەن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









