بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە، سیستمی گواستنەوەی ئێران پەکیکەوت

0
14

تاران – SNN:

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی ئەو زنجیرە هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریکا کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا کرانە سەر ئێران، هێڵی شەمەندەفەری نێوان تاران و مەشهەد لەکار کەوتووە و گەشتەکان ڕاگیراون.

دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕ و فراوانی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بەفەرمی ڕایگەیاند کە هێڵی شەمەندەفەری ستراتیژی نێوان تاران و مەشهەد لەکار کەوتووە و سەرجەم گەشتەکان ڕاگیراون.

شارەزایانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن، ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەم هێرشانە تەنها پێکانی ئامانجە سەربازییەکان نییە، بەڵکو لاوازکردنی توانای گواستنەوەی لۆجستیی ئێرانە لە ڕێگەی هێڵە ئاسنینەکانەوە، کە بەگشتی بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و وزە بەکاردێت.

ئەم ڕاگرتنە لە کاتێکی هەستیاردا هاتوە، هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی تەرمی “شەهید” بۆ شاری مەشهەد، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم دەیان هەزار هاوڵاتی و زەوار کە دەیانویست بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییەکەدا بکەن.

ڕاگرتنی هێڵەکە کاردانەوەی زۆری لای هاوڵاتییان دروست کردووە و نیگەرانییان لەبارەی ئەگەری بەرفراوانبوونی زیاتری هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان زیاد کردووە.

تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ڕاگرتنەکە بەهۆی زیان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی هێڵەکەیە لە بۆردومانەکاندا، یان وەک ڕێکارێکی ئەمنییە بۆ خۆپاراستن لە هێرشی زیاتر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this