سەرۆكی كێڵگە پەلەوەرییەكان: ئەم کابینەیەی حکومەت هەرێم خراپترین کابینەبوو لە پشتگوێ خستنی کەرتی پەلەوەر

کێڵگەی پەلەوەر
عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات، ئەم کابنەیەی حكومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی هیچ كارئاسانییەكی بۆ نەكردوون و نایەوێت كەرتی پەلەوەر و بەرهەمی ناوخۆیی پێشكەوێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كەرتی پەلەوەر بەدەوام ڕووی لە كێشە و گرفت كردووە، بەجۆرێك حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كارئاسانییەكی بۆ كەرتی پەلەوەر نەكردووە و تەنانەت زۆر جاریش گرفتی بۆ دروستكردوین.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئێمە هەست ناكەین حكومەت بیەوێت ئەم كەرتە بەرەو پێشەوە بچێت، چونکەنایەوێت بەرهەمی ناوخۆیی پێشبكەوێت لەكاتێكدا ئێمەین ئاسایشی خۆراكی ئەم وڵاتەمان ڕاگرتووە و لەسەر گیرفانی خۆمان زۆرێك لە پێداویستییەكانمان دابینكردووە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم خراپترین کابینەبوو کە کەرتی پەلەوەری بەتەواوی فەرامۆشکردووە، چونکە لە گەڵ دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە خاوەن كیڵگەپەلەوەرییەكان زۆربەی کات لە زیاندان بوون، هاوکات بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی عەلەف و پێداتویستییەكانی دیكەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، حکومەت هیچ کارئاسانییەکی بۆخاوەن کێڵگەکان نەکردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









