كابینەكەی مەسروبارزانی حەوت ساڵی تێپەڕاند و بە خراپترین كابینەی حوكمڕانی وەسف دەكرێت

مەسرور بارزانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەمڕۆ حەوت ساڵی تەواو تێپەڕدەبێت بەسەر دەستبەكار بوونی مەسوربارزانی وەك سەرۆكی حكومەتی كابینەی نۆ، بە وتەی هاووڵاتییان و چالاكوانی هەرێمی كوردستانیش ئەمە كابینەیە لە مێژووی حوكمڕانی كوردیدا خراپترین كابینە بووە و جیاوازیكردنی لە نێوان شاروشارۆچكەكان هێناوەتە كایەوە.
سەرباز محەمەد، چالاكوانی مەدەنی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ تەمەنی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم حەوت ساڵ تێدەپەڕێنێت، كە دەبوو سێ ساڵ پێش ئێستا ئەم كابینەیە كۆتایی پێبهاتایە و ڕێگەی بە كەسانی دیكە بدایە جومگە گرنگەكانی حوكمڕانی لە وەزارەت و دامەزراوە گشتیەكان ببردایە بەڕێوە، بەڵام سەرۆكی ئەم كابینەیە وای بۆ دەخوازێت كە ئەم دۆخە بەردەوامی هەبێت و بە بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە چ قۆناغێكی خراپدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمێژووی حوكمڕانی كوردیدا هیچ كابینەیەك هێندەی ئەم كابینەیە خراپ نەبووە چ لەڕووی دابەشنەكردنی مووچە و پاشە كەوتكردنی مووچە و زیادكردنی باج لەسەر هاووڵاتییان و دروستكردنی بارگرانی زیاتر لەسەر كەمدەرامەتان و هەروەها پەكخستنی پرۆژەكان و پشتگوێخستنی زۆرینەی شار و شارۆچكەكان بەتایبەت سلێمانی و هەڵەبجە.
رێبین محەمەد، یەكێك لە ڕۆشنبیرانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تاكە داهێنانی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسروبارزانی برتییە لەوەی كە جیاوازی هێنایە كایەوە لە ئەنجامدانی پرۆژەكان لە نێوان شاروشارۆچكەكان، بە تایبەت دەڤەری هەولێر و دهۆك زۆر گرنگی پێدرا و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە زۆر پەراوێزخست وەك ئەوەی بەشێك نەبن لەم هەرێمە
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









