پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات

0
164

SNN-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بەرگریی شارستانیی عێراق، هۆشداریی بەپەلە دەدەنە هاووڵاتییان لەبارەی گەیشتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و کەموێنە بۆ ناوچەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کە تێیدا پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکان و ناوچە جیاوازەکان لە نێوان 47 بۆ 55 پلەی سیلیزی تۆماربکرێن.

بەرگری شارستانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 3:00ی پاشنیوەڕۆ بە هیچ شێوەیەک بە ڕاستەوخۆ نەچنە بەر تیشکی خۆر.

هۆشدارییە تایبەتەکان بۆ شۆفێران

بەرگری شارستانی کۆمەڵێک ڕێنمایی توندی بۆ شۆفێران دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی نەخوازراو و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکان:

جێنەهێشتنی کەرەستە مەترسیدارەکان: عەتر، موعەتەر، چەرخ، کۆمپیوتەر و مۆبایل لە ناو ئۆتۆمبێلدا جێنەهێڵدرێن.

کردنەوەی جامەکان: لە کاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر، پێویستە بەشێکی کەمی جامی ئۆتۆمبێلەکە کراوە بێت.

تێکردنی سووتەمەنی: تانکی ئۆتۆمبێل بە تەواوی پڕ نەکرێت لە سووتەمەنی، هەروەها پرۆسەی سوتەمەنی تێکردن بخرێتە کاتەکانی ئێوارە و شەو.

کاتەکانی گەشتکردن: گەشتەکان بخرێنە بەیانیانی زوو و زۆر فشار لە ئۆتۆمبێل نەکرێت بۆ دووربوون لە گڕگرتن.

مەترسی دەرکەوتنی مار و دووپشک:

بەرگری شارستانی هۆشدارییەکی دیکە دەدات و دەڵێت، بەهۆی توندی و بەرزیی پلەی گەرماوە، دووپشک و مار لە کونەکانیان دێنە دەرەوە و ڕەنگە ڕوو لە باخ، زەوییە کشتوکاڵییەکان و ماڵی هاووڵاتییان بکەن، بەتایبەت ئەو جێگەیانەی کە سێبەر و فێنکن.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this