لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی خامنەییدا تەقە لە بەشداربووان کرا و کوژراو و بریندار هەیە

SNN-
لە دوایین ساتەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەشهەد، ڕووداوێکی تەقەکردن لە نزیک بازگەیەکی ئەمنی ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 10-07-2026، لە نزیک مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە جلوبەرگی سەربازییان لەبەردا بووە و گومانیان لێنەکراوە، تەقەیان لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کردووە.
ئەمیروڵڵا شەمقەدری، جێگری پارێزگاری خوڕاسانی ڕەزەوی، ڕووداوی تەقەکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لانیکەم 2 کەس لەو هێرشەدا کوژراون. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو تێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن بۆ ناسنامەی تەقەکەرەکان و دەستگیرکردنیان.
کوژراوەکان ئەندامی بەسیجن
هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی ناسنامەی قوربانییان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە هێرشەکە لە نزیک بازگەیەک بووە و تێیدا 2 ئەندامی هێزەکانی “بەسیج” کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 28ی شوباتی 2026 و لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان (ئەمریکا و ئیسرائیل) لە دژی ئێران، عەلی خامنەیی لە هێرشێکدا بۆ سەر نووسینگەکەی لە تاران کوژرا. دوای تێپەڕبوونی 131 ڕۆژ بەسەر کوژرانەکەیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەخاکسپێردرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









