کاوە عەلی: “ئەگەر زانیاریەكانی كابینەی نۆ ڕاست بن شكستە و ڕاستیش نەبن هەر شكستە”

کاوە عەلی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە درێژەیی بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریی و داتایانەی كە كابینەكەی مەسور بارزانی بڵاویدەكاتەوە بە بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر تەمەنیدا، پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو چەند داتا و زانیارییەك دەخاتەڕوو، جەختیشدەكاتەوە كە ئەگەر زانیارییەكانی حكومەت ڕاستنەبن شكستە و ئەگەر ڕاست بن هەر شكستە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو داتا و ژمارانەی كە خودی حكومەتی هەرێم لەم كابینەیەی نۆیەدا بلاویكردووەتەوە ئەگەر ئەو زانیارییانە بەو جۆرەبن جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام پێناچێت بەوجۆرە بێت ئەوان بڵاویان كردووەتەوە، چونكە ئەگەر بەراوردی نێوان ڕاپۆرتی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی بكرێت دەردەكەوێت ئەو داتایانە زۆر دوورن لەیەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەر سەیری ئەو ڕاپۆرتانە بكەین كە خودی حكومەت خۆیان بلاویانكردووەتەوە، بە تەنها لە بواری ڕێگاوبان لە ڕاپۆرتەكە دەردەكەوێت كە كۆی گشتی بودجەی تەرخانكراو بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەنها بۆ ڕێگاوبانی دەرەوە و ناو شارەوانی و پرد بڕی 328 ملیار دینار زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە لە پارێزگای هەڵەبجە بە هەموو پڕۆژە ستراتیژیەكان و بە ڕێگای سازان كە هێشتا هیچ دیار نییە ولە ساڵی 2008 بودجەی بۆ تەرخان دەكرێت و بە پڕۆژەكانی ناو هەموو شارەوانیكان ناگاتە 150 ملیار دینار، بۆیە نازانم ئەم 328 ملیار دینارە لە كوێوە تەرخانكراوە بۆ هەڵەبجە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئەوەشی ڕوونكردەوە، بڕی پارەی تەرخانكراوە بۆ بە پڕۆژەی تووەقوت تەنگی سید محمد و ِرێگای سازان بریتییە لە بڕی 98 ملیار دینار، هاوكات ڕێژەی دابەشكردنی بودجە بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی حكومەت دەردەكەوێت كە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆهەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ بەڕێژەی لە %66.31 یان بۆ تەرخانكراوە بەڵام بۆ سلێمانی هەڵەبجە گەرمیان و ڕاپەڕیت تەنها %33.69 بودجەیان بۆتەرخانكراوە، : 66.31٪، بۆیە ئەگەر ئەم كابینەیە خۆی بە شەفاف دەزانێت با ڕاستی دروستی زانیارییەكان بسەلمێنن و ناوی پڕۆژەكان و بودجەی تەرخان كراو بڵاو بكەنەوە، چونكە ئەو زانیارییانەی ئێستا بلاوكراونەتەوە ئەگەر ڕاستبن شكستە و ئەگەر ڕاست نەبن هەر شكستە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









