
مووچە
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی کرێکارانی سنووری گەرمیان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەرمیان ئاگاریەکی بڵاوکردووەتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە گەرمیان بڵاویكردەوە،”ئاگاداری سەرجەم خانەنیشینکراوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەینەوە، کە رۆژی یەکشەممە 12 تەمموزی 2026، سەردانی تەلاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی مووچەكە سەرجەم كرێكارانی خانەنشینكراو دەگرێتەوە.
پێشترمەریوان بەگۆك عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، “مووچەی مانگی شەشی كرێكارانی خانەنشین دابەش دەكرێت”
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 24ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە کۆی دەنگ پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









