
مامۆستا
SNN-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە، ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی بێمووچەی بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) دیاری کرد.
بەپێی نووسراوەکە، مەرج و ڕێکارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
وادەی پێشکەشکردن
مامۆستایان دەتوانن تا ڕێکەوتی 2026/8/25 فۆرمی مۆڵەتی بێمووچە (فۆرمی ژمارە 1) پڕبکەنەوە و پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی قەزاکان بکەن.
مەرجی وەرگرتنی مۆڵەت
مۆڵەتی بێمووچە تەنها ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن، یان لە کاتی مۆڵەتی بێمووچەدا سەفەریان کردووە، بە مەرجێک مافی مۆڵەتەکەیان مابێت و لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵات داواکاری پێشکەش بکەن.
پابەندبوون بە کات
پێویستە مامۆستایان دوای تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان، لە ماوەی (10) ڕۆژدا دەست بە کارکردن بکەنەوە.
مۆڵەتی دایکایەتی
ئەو مامۆستا ئافرەتانەی مۆڵەتی دایکایەتییان وەرگرتووە، دەتوانن دوای تەواوبوونی ماوەکەی دەست بە کار بکەنەوە و مافی مۆڵەتی بێمووچەیان هەر دەمێنێت.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت
بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێمووچە و گەڕانەوە بۆ دەوام، پێویستە مامۆستا فۆرمی ژمارە (2) پڕبکاتەوە و لە ماوەی (10) ڕۆژدا لە دوای دەرچوونی فەرمانی گەڕانەوە، دەست بە کار بکاتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









