لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماركرا، فەرمانبەرانی هەرێم داوای پلەبەرزكردنەوە دەكەن

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە بەرامبەر ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی كە ماوەی 10 ساڵە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەركراوە، ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێم لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەكیان دژی ئەو بڕیارە تۆماركرد و داوای دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن.
هادی حەمەڕەشید، یەكێك لەو فەرمانبەرانەی كە سكاڵایەكەیان لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركردووە بە SNNی ڕاگەیاند: دژی ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم لەدادگای فیدڕاڵی وەك ژمارەیەك فەرمانبەر لە دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا سكاڵامان ژدی حكومەتی هەرێم تۆماركردووە و لە سكاڵاكەماندا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە( 56 ) ی بەرواری 21/12/2015 ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێممان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو بڕیارەوە كە هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، بۆیە جگە لەهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە داوامان كردووە كە هەموو مافێك و پلە بەرزكردنەوەیەكی فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوە كە بەهۆی بڕیارەكەوە پێیان نەدراو لەو ماوەیەدا كە كار بەو بڕیارە كراوە.
ئەو فەرمانبەرەی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای تۆماركردنی سكاڵاكەمان، دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی 4/8/2026 ی دیاریكردووە دادبینی بۆ بینینی سكاڵاكە، هاوكات ئەگەر بەبیانووی تایبەتمەند نەبوونی بابەتەكە سكاڵاكە ڕەتنەكرێتەوە ئەوا دۆسیەكە چەند دانیشتنێك دەخایەنێت و لایەنی سكاڵا لێكراو كە حكومەتی هەرێمە دەبێت ڕوونكردنەوە بداتە دادگای فیدڕاڵی .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









