سێنتکۆم بۆ یەکەمجار سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەکاتە ئامانج

– SNN
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، کۆتایی هاتنی شەپۆلێکی چڕ و نوێی هێرشەکانی دژی پێگە سەربازییەکانی ئێران راگەیاند و جەختی کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەیان پێگەی جیاواز لە چەند ناوچەیەک بە تەقەمەنیی ورد کراونەتە ئامانج.
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکە
سێنتکۆم بە فەرمی رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە جۆری هێرشەکاندا.
ئۆپەراسیۆنەکان رادارەکانی کەناراوەکان، توانای مووشەکی، سەکۆکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و بەلەمە خێراکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی لەناوبردنی ئەو توانایانەی تارانە کە بەردەوام بەکاریان دەهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز رێڕەوێکی دەریایی نێودەوڵەتیی گرنگە بۆ بازرگانیی جیهانی و “بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ بکرێت”.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکە گەیشتووەتە لووتکە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی تەقینەوە و پێکدادانی سەربازی لە بەحرەین و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی کەنداو بڵاو بووەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









