
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكرد و بڕیار لەسەرناردنی زیاتر لە 841 ملیار دینار درا، وابڕیارە كە وەزارەتی دارایی هەرێم سبەی لیستی مووچە ڕابگەیەنێت، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست زۆر دوادەكەوێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە چاوەڕواندەكرا كە بەغدا تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت كە بڕەكەی زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام تا ئەمرۆ ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی زیاتر لە 841 ملیار دینار دراوە، هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێمیش هیچ بڕە پارەیەكی وەك داهات رەوانەی بەغدا نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەغدا هەر ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكات، ئەوا دەبێت بۆ تەواوكاری مووچە كە پێویستی بە 950 ملیار دینار زیاترە، لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە، بۆ ئەومەبەستەش دەبێت لە سبەیەوە دەستبكرێت بە ڕاگەیاندنی لیست بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە بەڵام پێناچێت لەماوەی سێ ڕۆژدا دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر دەبێتە گرفت، پارەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستە كە ئەوان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن، بۆیە تا تەواوكاری مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی هەرێم تەواو نەكرێت ناتواندریت مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









