
SNN
دوای هێرشکردنە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئیماراتی لەلایەن ئێرانەوە، ئاژانسی بلومبێرگ رایدەگەیەنێت کە جوڵەی کەشتیوانی لە گەروی هورمز بە تەواوی پەکیکەوتووە و ئیماراتیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
ئاژانسی “بلومبێرگ”ـی ئەمریکی، بەپێی داتاکانی چاودێریکردنی هێڵی گواستنەوەی دەریایی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە جوڵەی کەشتیوانی لە گەروی ستراتیژیی هورمز بە شێوەیەکی نیمچە تەواو راگیراوە و وەستاوە.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ئیمارات بە رەسمی رایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگری نیشتمانیی وڵاتەکەی بە ناوەکانی “مەمباسا” و “ئەلباهییە”، لە رێڕەوی باشوری گەرووی هورمز و لە ناو سنورە ئاوییەکانی سوڵتانییەتی عوماندا، بە دوو موشەکی کرووزی ئێرانی کراونەتە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، کارمەندێکی نەوتهەڵگری “مەمباسا” کە بە رەگەز هیندییە، گیانی لەدەستداوە و هەروەها هەشت کارمەندی تر بریندار بوون کە برینی چواریان سەختە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختیشی کردووەتەوە، وڵاتەکەی مافی تەواوی خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوە و گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش، سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









