دوو سەردان و دوو ئامانجی جیاواز زەیدی بۆ تاران دەچێت و عێراقچیش بۆ پاکستان

عەلی زەیدی
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئیسلام ئاباد پایتەختی پەکستان دەکات و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستا وڵاتەکەوە دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە عەلی زەیدیش لە سەردانێکی فەرمیدا پێنجشەممەی داهاتوو دەچێت بۆ تاران.
سەردانی تاران و تاقیکردنەوەی بەڵێنەکان
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات. ئەم سەردانە دوای گەڕانەوەی دێت لە واشنتن، کە وەک ڕێچکەی سەرۆکوەزیرانەکانی پێشووی عێراق لێکدەدرێتەوە. چاودێران ئەم گەشتە وەک تاقیکردنەوەیەک دەبینن بۆ ئاستی پابەندبوونی زەیدی بەو بەڵێنانەی لە ئەمریکا دابوونی.
ئامانجی سەردانە هەرێمییەکان
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی بەمنزیکانە سەردانی ئێران و تورکیا دەکات. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. لەم کۆبوونەوانەدا تاوتوێی دۆسییە هاوبەشەکان، کێشە هەرێمییەکان و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەکرێت.
دۆسییەی چەک و سەروەریی عێراق
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە یەکێک لە ئەجێنداکانی سەردانی تاران تایبەتە بە چەکی گرووپە چەکدارەکان، گوتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، دۆسییەی کۆکردنەوەی چەک پرسێکی گرێدراوە بە سەروەریی عێراق. عەبوودی جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە بەگوێرەی دەستوور و یاسا و بە بڕیارێکی نیشتمانیی سەربەخۆ بەڕێوەدەبرێت و ئامانجی بەهێزکردنی سەروەریی یاسایە لە ناوخۆدا.
سەردانی تورکیا
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لە تاران، بڕیارە عەلی زەیدی لە ڕۆژی 28ـی ئەم مانگەدا سەردانی تورکیا بکات بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.
سەردانی عێراقچی بۆ پاکستان
لەلایەکی دیکەوە، میدیای ئێرانییەکان ئاشکرایانکردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێکیدا دەچێت بۆ پایتەختی پاکستان، هاوکات سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی پاکستان وتوویەتی: وەزیری ناوخۆی ئێران نامەیەکی سەرۆک کۆمار “مەسعوود پزیشکیان”ی پێیە کە تایبەتە بە بارودۆخی ئێستا. گ
هەر ئەمڕۆش ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی روونیکردووەتەوە، لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئاڵوگۆڕی پەیاممان لەگەڵ ئەمریکا ماوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









